پەرلەمانتار جەلال پەرێشان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، جەلال پەرێشان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە.
لەبارەی تەندروستیشییەوە وتی”تائێستا مەترسی لەسەر ژیانی نییە، بەڵام کەمێک تای بەرزە و کەمێکیش تەنگەنەفەسی هەیە، بەڵام پێویستی بە ئامێری ئۆکسجینی دەستکرد نییە”.