ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران: بۆ دروستکردنی فڕۆکەی نەفەربەر یەک هەنگاومان ماوە
ئەم قسەیەی ئیبراهیم ڕەئیسی لە لایەن ئێرانییەکانەوە بە گاڵتەجاڕی وەرگیراوە و زۆربەیان دەڵێن: مەکینەکەی هی ئۆتۆمبێلی پرایدە و خوا لەوانە خۆش بێت کە سواری دەبن.
ئۆتۆمبێلی پراید، یەکێکە لەو ئۆتۆمبێلانەی بە خراپترین کواڵتی دادەنرێت لە لایەن ئێرانییەکان و زۆربەی وڵاتانی جیهان. تاکە وڵاتێکیش کە کڕیاری بەردەوامییەتی عێراقە. شارەکانی بەغدادی پایتەخت و باشوور و ناوەڕاست پڕ بوون لەم ئۆتۆمبێلە.
ئێرانییەکان پێیان وایە ئەم ئۆتۆمبێلە بە قەد جەنگی جیهانیی دووەم قوربانی و کوشتاری لە وڵاتەکەیان داوە.