لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان ناحیەی پیرانشار و نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندێکی سنووری ئاکرێ گیانیان لەدەستدا.
ستار محەممەد هەرکی، دانیشتووی گوندی کێلەبی لە سنووری ئاکرێ رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 7:20 خولەک لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان ناحیەی پیرانشار و نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاووڵاتیی گوندی (کێلەبی) بەناوەکانی: مەقسوود روستەم، عەلی حەمدی و فەخری زێروو گیانیان لەدەستدا”.
ئەوەشی راگەیاند، “ئێمە ئاگاداری رووداوەکە نەبووین، کەسوکارەکانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێیان گوتین ئەو سێ هاووڵاتییە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونە، بەڵام مەترسن، “تەندروستییان جێگیرە”. دواتر بۆمان دەرکەوت گیانیان لەدەستداوە”.
k24