زانکۆی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، دەوامی مامۆستایان لە رێککەوتی (1ـی ئهیلوول/سێپتێمبهری 2022) دەستپێدەکات و، دەوامی قوتابیانیش لە رێککەوتی 4ـی ههمان مانگ دهبێت.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئابی 2022، زانکۆی دهۆک راگەیەندراوێکی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: بەبڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک، ساڵی نوێی خوێندنی 2022 – 2023 لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
لەبارەی دەوامی مامۆستا و قوتابیانەوە، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، دەوامی قوتابیانی زانکۆی دهۆک رۆژی یەکشەممە، (4/9/2022) دەستپێدهکات، دەوامی مامۆستایانیش رۆژی پێنجشەممە، (1/9/2022) دەستپێدەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بۆ ساڵی نوێی خوێندن رای قوتابیان و مامۆستایان لەبارەی پەیرەوکردنی سیستمی یەکپۆشی وەردەگرن.
k24