پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد

هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە سنووری گەرمیان دەستیپێکردووە، بەتایبەتیش لە سنووری خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە.

ئاماژە بەوەش درا، هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری پاریزگای دیالە، ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکردووە و بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە سنوورەکانی پارێزگای سەڵاحەدین کێوماڵ دەکەن.

سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە چەند جارێك بۆ راوەدوونان و نەهێشتنی گرووپە چەکدارەکانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجامداوە.

ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەش بەتایبەتی بۆ ناوچە شاخاویەکانی نێوان کفری و خورماتووە، بۆ ئەو ناوچانەی چەند ساڵێکە بوونەتە پێگەی سەرەکی گرووپە چەکدارەکانی داعش.

ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرە بەیانی زووەوە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا هیچ زەرەر و زیانێك بەر پێشمەرگە نەکەوتووە، لە بەرانبەردا چەند تونێل و شوێنێ مانەوە و خۆحەشاردانی چەکدارانی داعش دەستنیشانکراون و دۆزراونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر