ڕاگەیاندراوێک لە دەزگای لوتکەوە
ئەگەر چی لە زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە کە گوایە هاوڵاتی عێراقی و هەرێمی کوردستان لە ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی ئەو یەختەی کە لە 10ی ئەم مانگە لە نزیک دورگەی کارپاتۆسی وڵاتی یونان نوقم بوو بێسەر و شوێن بوون و گیانیان لەدەست داوە،
دوای بەدوا داچونێکی ووردی نوێنەرانی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان و وڵاتی تورکیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ سەفارەتی عێراقی لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی یونان و تورکیا هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵانە کە بڵێت کۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لەو یەختەداهەبووە،
واتا تائێستا بەهیچ شێوەیەک نە لە کۆچبەرە بێسەروشوێن بووەکان و نە لەکۆچبەرە ڕزگار بووەکان هیچ هاوڵاتیەکی عێراقی و کورد تۆمار نەکراوە ، وەک دەزگای لوتکە تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدوا داچونەکانمان …
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە: ئەگەرچی ژێر ئاو کەوتنی یەخت و بێسەر و شوێن بوونی کۆچبەر لە هەر سوچێکی جیهان هەۆاڵێکی دڵ تەزێن و ناخۆشە،
بەڵام بەخۆشحاڵیەوا دوای بەدواداچونی نوێنەرەکانمان لە وڵاتی یۆنان و تورکیا پێیان ڕایاگەیاند کە هیچ هاوڵاتیەکی عێراقی و کورد لەم ڕوداوی ۱۰/٨/٢٠٢٢ تۆمار نەکراوە ،
ئەو خێزانە بەڕێزانە کە لە پێناو بیستنی هەواڵێکی ڕۆڵەکانیان بەپەرۆشن پیان ڕادەگەیەنین کە هیچ کوردێک تۆمار نەکراوە لەو ڕووداوەدا،
نوێنەرانی دەزگای لوتکە ڕایدەگەێنن هەر کۆچبەرێک کە بە ڕێگا نایاساییەکانی (دەریای و وشکانی)کە کۆچ دەکەن و لەلایەن پۆلیسی سەر سنوری کەناراوەکان کە دەستگیر دەکرێن، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کەرەنتینە دەکرێن و زۆر کات ڕێگەیان پێنادەن کە ئامێرکانی پەیوەندی بەکار بهێنن.