پەیامێک لە محەمەد حاجی مەحمودەوە بۆ سەرۆک بارزانی:
زۆر بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
بە بۆنەی ( ٧٦ ) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە جەنابتان و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دۆست و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
هێشتا تەپوتۆزی شەڕی دووەمی جیهانی نەنیشتبوە لە دابەشکردنەوەی دنیا لە دوای روخاندنی ئەمپراتۆریەتەکان، ئەو سەردەمەش زوڵم و غەدر لە کورد کرا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستا وەک حزبێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی دامەزراو ئەلفوبای سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە ڕۆڵەکانی خەڵکی کوردستان ئاشناکرد و ئومێدێکی زۆری بە خەڵکی کوردستان بەخشی و بەردی بناغەی شۆڕش و کوردایەتی لەسەر دامەزرا، ئەمڕۆش ئەو یادە پیرۆزە دەکرێتەوە لە ژێر ئاڵای کوردستاندا، حکومەت و پەرلەمان و قەوارەی سیاسی هەرێم لە هەموکاتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی ماڵی کوردستانی و یەک هەڵوێستی سیاسی هەموو هێزەکان هەیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و نیشتیمان، ئەوەش هیمەت و ئەرکی گەورەی لەسەر بەڕێزتانە وەک هەمیشە، کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و ئاڵۆزیەکانی بەغداد ئەوەمان لێ داوا دەکات.
هیوایەکی زۆرمان هەیە ئەو یادە مێژویە ببێتە هاندەرێ بۆ یەکخستنی ماڵی کوردستانی و پیکەوە ژیانی سیاسی. جارێکی کە هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێشچوونی حزبە تێکۆشەرەکەتانین.
لەگەڵ ڕێزماندا
دڵسۆزتان
محەمەد حاجی مەحمود
١٦ ی ئابی ٢٠٢٢