دەزگای زانیاریی لە سلێمانییەوە دژی دەزگای زانیاریی لە هەولێر کە ئەژی ئەمین سەرۆکیەتی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم: ئەژی ئەمین بە فەرمانێکی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەکەی
ھەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ھاوڵاتی (سەلمان ئەمین نادر) کە خۆی ناوناوە (ئەژی ئەمین) بە فەرمانێکی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەکەی و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێمەوە نەماوە. لەھەمانکاتدا ھەموو ئەو راگەیەندراوانە رەتدەکەینەوە کە بە ناوی ئێمەوە بڵاودەکرێتەوە و ناوی دەزگاکەمانی تیادا بەکاردەھێنرێت.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم