ئومێد خۆشناو: ئاسانکاری بۆ کارکردنی بازرگانانی بەنگلادیش دەکەین

“كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمى كوردستان”

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.9، به‌شداریمان له‌ ڕێورەسمى دەستپێکردنى كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهێزکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتان هەریەک بە ئاست و قەبارەى خۆى بەشێکى گرنگە لە هێڵە گشتییەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان. ئەنجامدانى ئەم كۆڕبه‌ندەش لە هەولێرى پایتەخت بە هەنگاوێکى دروست دەزانین و پشتیوانى لێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد لێرەوە جارێکى تر وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پێشکەش کردنى هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەک بۆ بارزگان و کۆمپانیاکانى بەنگلادیش و وڵاتانى دیكه‌، دڵنیایی دەدەین وڵاتى به‌نگلادیش بەو پەیوەندییەى کە هەیانە و دروستیان کردووە لەگەڵ بازرگانان و ژوورەکانى بازرگانی لەهەرێمى کوردستان، دەبێت بەبنەمایەک بۆ رەخساندى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ئەوانیش.

ھەواڵی زیاتر