بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

‎بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك خۆی بە ژمارەیەك گەشتیاردا دەکێشێت بە هۆیەوە دوو كەس گیانلە دەست دەدەن كە یەكێكیان پلەی ئەفسەر و دانیشتووی بەغدایە.

ئەمڕۆ هەینی 2022/8/5 هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر (٤)ی بەرەبەیان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شێلان لە شەقامی (١٠٠) مەتری نزیک سپۆرت سەنتەر شوێنی (غەزالی)، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (هۆندا ڤۆلستەر) کە بە خێراییەکی زۆر خۆی بە کۆمەڵە هاوڵاتیەک دادەکێشێت و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەفسەرێک لە بغداد ئەرک دەبینێت بەناوەکانی (ملازم دیانا محمد فرج) و (رسل کمال عبدالرحمان) وە ئەوانی تر بەناوی (نور محمد فرج) و زامدار کردنی ئەفسەرێک بەناوی (ملازم افنان ابراهیم طاهر) باری تەندروستی ناجێگیرە.

‎ئەوەشی راگەیاند کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ز. م. ج.) بەپێی ماددە (٢٤)ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەش داگیرا.

ھەواڵی زیاتر