شه‌ڕی‌ نێوان سانای‌ مام یوسف‌ و شه‌ریف عه‌لی‌ باپیر به‌رده‌وامه‌

سانای‌ مام یوسف نووسیویه‌تی‌: “قسه‌ی زلی كوڕی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی ئاینی، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسی ئاینییه‌، كه‌س باسی ناكات له‌ ئه‌وروپا دانیشتووه‌، ئاو كاره‌با و غاز و نه‌وت و به‌نزین و پاره‌ و كار و هه‌موو شتێكی هه‌یه‌ و كێشه‌ی نییه‌، به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت دێت و ده‌چێ‌، به‌ڵام سووكایه‌تی و ته‌شهیر به‌بێ هۆكار ده‌كاته‌ سه‌ر كچێكی ئه‌م شاره‌”.

سانای مام یوسف بە شەریف دەڵێت “بۆ خۆت خاوه‌نی چوار دایك و هه‌شت خوشك نیت؟ عه‌یبه‌ به‌و جۆره‌ وه‌ك سه‌گ قاچی خه‌ڵك بگریت و باوكت بێباك و بێده‌نگ بێ لێی، بێ ئه‌وه‌ی من نه‌ ناوم هێنابێتی و نه‌ قسه‌م كردبێ؟

سانا ئاماژه‌ی‌ بەوه‌ كرد‌ كه‌ گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ردی دنیای هه‌یه‌ كه‌ ژنێكی پێ نایه‌، ئێوه‌ چوار ژنتان هه‌یه‌، فڕۆكه‌ و ئۆتۆمبێل و كۆشك و ته‌لارتان هه‌یه‌، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ باسی ده‌كه‌یت گوایه‌ من له‌گه‌ڵ پیره‌ به‌رپرسه‌كانم، ئه‌وه‌ كاری‌ ئێوه‌یه‌.

سانا لە کۆتاییدا دەڵێت: ئه‌گه‌ر گه‌نجێكی فه‌قیری ئه‌م وڵاته‌ یان برایه‌كی من قسه‌ی به‌ دایك و به‌ خوشكی سیاسییه‌كی ئاینی بگوتایه‌، تیرۆر ده‌كرا، بۆیه‌ ستۆپ بكه‌ی باشتره‌، چونكه‌ ئێمه‌یش خاوه‌نی برا و باوك و كه‌سوكار و هه‌م گه‌نجی ئه‌م شاره‌ش، بڕوا ناكه‌م قبووڵ بكه‌ن قسه‌ به‌ كچێكی شاره‌كه‌یان بگوترێ.

ھەواڵی زیاتر