وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی خەڵاتکردنی بەندکراوێک روونکردنەوە دەدات

ڕوونکردنەوەك بۆ ڕای گشتی

دوێنێ ٢٠٢٢/٨/٢ لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەلێر مەڕاسیمێك ڕێکخرابوو بۆ بەخشینی بڕوانامە بۆ دوو سزادراو کەوا بەسەرکەوتووی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو، دیارە ئێستا ڕای گشتی بۆ ئەم بابەتە بەهەڵەدا براوە، ئێمە وەکو وەزارەت دووپاتی دەکەینەوە کەسەرجەم کارەکانمان خزمەتە بەھەموو چین و توێژەکان و بەتایبەت لە چاکسازییەکانی سەربەوەزارەتمان کەناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی (چاکسازی) واتە ئەو کەسانەی هەڵە یاخود تاوانێك ئەنجام دەدەن لە کۆمەڵگەدا و دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، کە سزادان و دادگایی کردن لەدەسەلاتی وەزارەتمان دا نییە ئەوە ئەرکی دەسەڵاتی دادوەری یە ، پاشان جێ بەجێ نەکردنی یاسای لە سێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە چەند سالێکە لە ھەرێم راگیراوە ، ئێمە وەکو وەزارەت وبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی وهەر ٦شەش بەڕێوەبەرایەتیەکەی چاکسازی لەسەر ئاستی هەرێم کاری ئێمەیە بەپێی یاساو ڕێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەك تاکێکی تەندروست بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەکانی مرۆڤ کەوەك ستانداردێکی جیهانی بەسەر هەموواندا وەك یەك و بەبێ جیاوازی جێ بەجێ بکەین و بۆ ئەوەی لانی کەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستەبەر ببێت، بۆ هەر بابەتێکیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە هەبوبێت هەرگیز پرسیار و بەدوادا چونمان بۆ تاوان و سزاکانیان نەکردوە چونکە ئەرکی ئێمە پێشکەش کردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی ، لە کۆتایدا بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوە یان لیخۆشبوون نییە لەسزاکەی تەنھا پاڵپشتی مەعنەویی یە بۆ ھەموو سزادراوان .

راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی ٢٠٢٢/٢/٨/٣

ھەواڵی زیاتر