مەترسی لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان دروست دەبێت

بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند ماوەیەکە دووبارە لە سنووری تەکیە و شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دیاردەی لێکردنەوە و بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوەتەوە.

له‌ سنورى ناحیه‌ى ته‌كیه‌ بە فیشەک فنجانى تاوه‌ره‌كان شکێنراوە و ته‌له‌كانیش بریندار كراون، بەهۆیەوە مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لەوێستگەی غازی چەمچەماڵ بۆ گەرمیان و سلێمانی دەگوازێتەوە، به‌كه‌وتنى ئه‌و هێڵانه‌ شارى سلێمانى و گه‌رمیان بێ كاره‌با ده‌بن.

ئەندازیار سامان ئیسماعیل داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە جیدی کار بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە بکەن کە مەترسی جدیی بۆ سەر تاوەرەکانی کارەبا دروست کردووە.

ھەواڵی زیاتر