حەمەی حاجی مەحمود: خۆپیشاندەران تەنەکەی زبڵەكەشیان بردە نێو ھۆڵی پەرلەمان

محەمەد حاجی مەحمود:

دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی خۆیان دیاری کرد بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەفتەی ڕابردوادا، سەعات 5 ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ 2022/7/27 لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد لەگەڵ هێزێکی زۆری بڵاوەپێکراو چوونە ناوچەی سەوز و لەوێوە بۆ ناو پەرلەمانی عێراق، کە پەرلەمان بەرزترین دەسەڵاتی قانونی و شەرعی عێراقە و (329) ئەندامی پەرلەمانی هەیە، ئەو حەشامەتەی کە خۆپیشاندانیان کرد، تەنەکە زبڵەکانیشیان بردە ناو هۆڵی پەرلەمان کە هەموو کەسێک لە واتاکەی تێ ئەگات، چوونە ناو هۆڵی پەرلەمان و لە شوێنی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی پەرلەمان دانیشتن، هێزەکانی پارێزگاری لە پەرلەمان و هێزەکەی کازمی نەک ڕێگریان پێ نەکرا، ئاو دابەشکردن بەسەر خۆپیشاندەراندا پێشوازی کردن بوو بۆ ناو پەرلەمان، ئەوەی خۆپیشاندەران کردیان سوکایەتی بوو بە دەزگای شەرعی و قانونی عێراق.

هێچ هێزێکی سایسی لە عێراقدا بەو هەموو هێزە چەدارەی کە هەیەتی، جگە لە سەیرکردن و پاڕانەوە شتێکی تریان پێ نەکرا، بۆیە نابێت چاوەڕێی هێچ شتێک بکەی لەو عێراقە بێ سەروبەری کە ئێستا هەیە، نە قانون و نە دەستور و نە عورف لە عێراقدا هیچی پەیڕەو ناکرێ، جگە لە هێز واتە تەنها زمانی کوشتن و شەڕ و لەناوبردن عێراقیەکانی لێ تێ ئەگات.

عێراقێک کە حەزرەتی حسێن یان شەهید کرد و ڕەحمیان پێ نەکرد، کە کوڕی ئیمامی عەلی (د.خ ) و حەزرەتی فاتیمە (د.خ ) کە کچی پێغەمبەر بوو، کەسێک دەستی چووە خوێنی ئەوانە باوەڕ ناکەم ڕەحم بە کەسی تر بکەن، بۆیە ئەوەی چاوەڕێی عێراقێکی دیموکراتی بێت کە مافی پێکهاتەکانی پارێزراو بێت، دوای کڵاوی بابردوو کەوتووە، بە تایبەتی کورد نابێت چاوەڕێی هیچ شتێک بکات لەو وڵاتە کە ناوی لێ نراوە عێراق.

خودا هیدایەتان بدات

محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۲/۷/۲۷
گوڵەخانە

ھەواڵی زیاتر