لە قەڵادزێ باندێک تەقە لە هێزە ئەمنیەکان دەکات و قوربانی هەیە

لە قەڵادزێ باندێکی ماددەی ھۆشبەرەکان رووبەڕووی ھێزێکی ئەمنی بووەوە و “دوو کەسی بێ تاوان بریندار بوون”.

شەوی رابردوو لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەھۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، کە دەگوترێ ھیچ پەیوەندیەکیان بە رووداوەکەوە نەبوو.

ئارام مەلا، وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین بە کوردستان24ی گوت: “ئاگاداری وردی روداوەکە نین، ھێزەکە لە سلێمانییەوە ھاتبوون، لەنێوان ئەوان و چەند کەسێکی تر لەسەر ماددەی ھۆشبەر رووبەڕووبوونەوە دروستبوو، دوو کەس لە باندەکە دەستگیرکراون و دوو ھاووڵاتی مەدەنیش بریندار بوون”.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کە نەیویست ناوی بنووسرێت بە کوردستان24ی راگەیاند: “چەند ئۆتۆمبێلکی سەربازی جام رەش کە ھێزێکی ئەمنی بوون، لە دەرەوەی قەڵادزێ بۆ دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر ھاتبوون، تۆمەتبارەکان خۆیان بەدەستەوە نەداوە و شەڕە تەقە دروستبووە”.

ھەواڵی زیاتر