چەند بڕیارێک لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کێشەیان ھەیە

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هاتوچۆی هەولێر:

لەبارەگای هاتووچۆی هەولێر و بەسەرپەرشتی بەڕێز عەمیدی ماف (دیدار عمر قادر) بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر وپۆلێک لەئەفسەران وبەرپرسانی لیژنەکانی پشکنین و نوێنەرانی سەنتەرەکانی پشکنینی(PVI) ،کۆبونەوەیەک بەڕێوەچو سەبارەت بەچۆنیەتی جێبەجێکردنی بەیانی ژمارە(16)ی سالی 2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،(کەتایبەتە بەتۆمارکردنی ئوتومبێلەکێشەدارەکان لەڕووی مەرجی سەلامەتی)،وەلەکۆبونەوەکە ئەم بریارانەی خوارەوە درا:-

1/ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەدەکاتە30/7/2022لەهەر سێ سەنتەری پشکنین(32ی پاڕک،گوێڕ،کەسنەزان) دەست بکرێت بەدوبارە پشکنینەوەی ئوتومبێلەکان کەپێشتر پشکنینیان بۆئەنجامدرابو وەدەرنەچوبون.

2/بۆئەوەی لۆدوقەرەبالغی دروست نەبێت لەهەریەکێک لەو سەنتەرانە، لەڕۆژانی شەممە300ئوتومبێل پشکنینی بۆئەنجام بدرێت.

3/بەپێشوەختە لەڕاگەیاندنەکانەوە لیستی ئەو ئوتومبێلانە دیاری دەکرێن وەڕۆژی سەردانیان وەشوێنەکەیان بۆدیاری دەکرێت،واتاسەردانیکردنی سەنتەرەکان بەپێ ی سیستەم دەبێت ،وەهەر ئوتومبێلێک لەکات و شوێنی دیاریکراەی خۆی سەردان نەکان پشکنینەکەی بۆئەنجام نادرێت.

4/ئەو ئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( 32ی پاڕک) ،دەبێت بۆڕۆژی یەکشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ ،بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان.

5/ئەوئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( کەسنەزان) ،دەبێت بۆڕۆژی دووشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ ،بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان.

6/ئەوئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( گوێڕ) ،دەبێت بۆڕۆژی سێشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاشنیوەڕۆ بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان.

7/هەر ئوتومبێلێک کەشوێنی خۆی وبەڕواری سەردانیکردنی خۆی بۆدیاری دەکرێت، دەبێت لەو بەڕوارە سەردان بکات
ئەگەرنا دوادەخرێت تاکۆتایی پرۆسەکە.

ھەواڵی زیاتر