کاتژمێر (7:55) ئێوارەی ئەمڕۆ هێڕشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە و کاریگەریشی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی نەبووە.
لە ماوەی مانگی حوزەیران و تەموزی ئەمساڵ، بۆ جاری چوارەمە هێڕش دەکرێتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە توندی ئەم هێرشە شەرمەزار دەکات کە چەندین جارە ژێرخانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانجی هێڕشی مووشەکیی گرووپە چەکدارەکانی لە یاسا دەرچوو.
کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراو و ژێرخانە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی خەڵکی کوردستانە و بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە و بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش لە ئەستۆی ئەو لایەنانەیە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان سامانی گەلی کوردستان دەکرێتە ئامانج.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان