سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ڕایگەیاند: “پێخۆشحاڵم به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌غدا و زۆر بابه‌تمان هه‌یه كه تاوتوێیان بكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/7/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تویتێكى له هه‌ژمارى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “پێخۆشحاڵم به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌غدا، زۆر بابه‌تمان هه‌یه كه تاوتوێیان بكه‌ین، به تایبه‌تیش ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه كۆمان ده‌كه‌نه‌وه و له یه‌كتریشمان جیا ده‌كه‌نه‌وه”.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: “به‌رنامه‌یه‌كى كارى ده‌ستووریمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه هه‌یه، كه 17 ساڵه به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادان، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تى سه‌رجه‌م وڵات بكات، له نێویشیدا هه‌رێمى كوردستان”.