ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی،
بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
سەرۆکی حکومەت له سهردانهكهیدا، لەگەڵ سهرۆك وهزیرانی فیدرال مستهفا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر