ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەممووزی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کلێمێنس زێمتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە، ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێزانینی خۆی بۆ ھەماھەنگی و ھاریکاریی بەھێزی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.