ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی لوتکەی جەددە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

– خستنەڕووی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، هەرێم و ناوچەکە و لووتکەی جەددە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان.

– خستنەڕووی راپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنیدا.

– خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان – عێراق) ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨.

ھەواڵی زیاتر