ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بەیاننامەیەک لە شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەوە:

لەچوارچێوەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوکاریەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، ئەمڕۆ بەیانی سێ شەممە، ١٩ی تەموزی ٢٠٢٢، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا لە چیای قەرەچوغ دەستی پێ کرد.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هەریەک لە هێزەکانی میحوەری شەش و یەکەیەکی زێرەڤانی و هێزێکی دژەتیرۆر و چەند یەکەیەکی تری هێزی پێشمەرگە و فیرقەکانی ١٤ و ١٦ و یەکەیەکی دژەتیرۆری عێراقی، بەپشتیوانی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپای عێراقی، بەشدارییان تێدا کردووە.

شایانی باسە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگە هاتۆتە دی، بەرهەمی لەیەک تێگەیشتنە ئەمنیە هاوبەشەکانی هەردوولایە، بۆ مەبەستی لەناو بردن و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر