د.محەمەد شوکری به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاند: “ئێمە لە قۆناغی دابینکردنی زەویداین و ئەو قۆناغە لە ھەندێک شوێن زەوی دابینکراوە و لە ھەندێک شوێنیش ئۆفەری خۆمان داوەتە وەبەرھێنەران، کێ باشترین پێشکەش بکات، پرۆژه ده‌درێته ئه‌و لایه‌نه، ئەوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و پرسی جیاکردنەوەی شوقەکان 80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری کە بۆ ھەر قەزا و ناحیەیه‌ک چەندبێت، بەردەوام کاری له‌سه‌ر دەکەین.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه تا ھەفتەی داھاتوو ئۆفەری وەبەرھێنەران وەرگرین و زەویش تەرخان بکەین و سەرەتای مانگی ھەشتی ئه‌مساڵ دەست بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە بکەین”.