بە بۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە وتەیەکدا گرنگترین کار و چالاکیی وەزارەتەکەی دەخاتەڕوو.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، رایگەیاند: “ئێمە وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان یەکێکین لەو وەزارەتانەی کە لە یاسای چاکسازیدا ئاماژەی پێکراوە و رۆڵێکی بەرچاومان هەبووە بۆ چاکسازی بەپێی یاسای چاکسازی کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و و پاشان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیڕەوی بۆ دەرچووە”.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەیان بە چەند خاڵێک خستەڕوو کە بریتین لە:.
– خەرجکردنی زیاتر لە 19 ملیار و 500 هەزار دینار کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.
-دەرکردنی فەرمان سەبارەت بە پێدانی 11 هەزار و 141 پارچە زەوی، بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
-تاپۆکردنی 200 شوقە و 375 خانووی سەروەران و 5500 پارچە زەوی لە شاری هەولێر، بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە لە ساڵی 2011 پێیان درا بوو.
-گواستنەوەی دۆسیەی 1085 شەهیدی شەڕی داعش لە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەبێ ئەوەی بارگرانی دارایی دروست بکات.
-دابەزاندنى سەرجەم دەسەڵاتەکان تەنیا ئەوانە نەبێ کە بە یاسا رێکخراوە.
-بەکارخستنی یاسای ژمارە (9)ى ساڵی 2015، تایبەت بە تاقانەی جینۆساید و ناساندنی 361 کەس وەک تاقانەی جینۆساید کە بە یاسا هاتبوو لە کابینەکانی پێشوو رێکنەخرابوو.
-گواستنەوەی 171 دۆسیەی شەهیدانی هێزەکانی ئاسایش ـ ناوخۆ و هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە بیابانی سەماوە کە 171 رووفاتی تێدا بوو.
-پێداچوونەوە و وردبینی بە 17 هەزار و 889 دۆسیەی شەهیدانی (سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتی).
-داتابەیسکردنی١٠هەزار دۆسیەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.
-داتابەیسکردنی ناوی سەرجەم کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
– دەرچواندنی (5) رێنمایی تایبەت بە (زیندانیانی سیاسی، شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، تاقانەی جینۆساید، گواستنەوەی دۆسیەکان).
– وەڵامدانەوەی زیاتر لە 2000 سکاڵا، کە لە لایەن کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان تۆمار کراوە کە لە کابینەکانی پێشوو کاریان لەسەر نەکرابوو.
– دەستپێکردن بە پێداچوونەوەى وەجبەى نوێى زیندانیانى سیاسى وەک چاکسازى لە لایەن لیژنەکانی چاکسازی.
– داتابەیسکردنى دۆسیەى شەهیدان کە لەم کابینەیە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
– دروستکردنى ناسنامەى یەگکرتوو، دواى دەرچوونى دۆسیەکان و پشتڕاستکردنەوەیان بەپێی یاسای چاکسازى.
– بەردەوامبوون لە کارى لیژنەکانى چاکسازى لەسەر دۆسیەى شەهیدان لە هەرسێ صنفى سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتى.
– کارکردن بۆ گواستنەوەى دۆسیەکانى ناوخۆ و ئاسایش و زێرەڤانى بە پێى ڕێنمایى ژمارە(5)ى ساڵی 2020.
– گواستنەوەى ئەوانەى یاساى شەهیدان نایانگرێتەوە بۆ ئەو یاسا بەرکارانەى شیاون بۆ نموونە خانەنشینى پێشمەرگە و مەدەنى.