ئەنجامی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبووەوە.

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە بۆ سازان بووە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی عێراق و بە دیاریکراوی پۆستی سەرۆ کۆمار.

باڵکێش زانیویەتی کە شاندەکەی پارتی پێداگربوون لەسەر رەتکردنەوەی بەرھەم ساڵح وەکو کاندیدی کورد بۆ سەرۆک کۆمار و بە فەرمی داوایان لە یەکێتی کردووە بیگۆڕن. بەڵام بافڵ تاڵەبانی وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە و ھێشتویەتیەوە بۆ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی.

ھەواڵی زیاتر