ئاگەدارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران

ئاگاداری

سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەچەند ڕۆژی داهاتو ئەویاسایانەی ڕێگای خێرا کەلەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە پەیڕەودەکرێن لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا،وەلەسەرهەموشوفێرانی بەڕێزمانەکەیاساکان وەکو خۆی جێبەجێ بکەن بۆسەلامەتیان وەسەلامەتی هەموکارهێنەرانی ڕێگایەکە، وەهەر شوفێرێک سەرپێچی بکات سزای یاسایی دەدرێت

یاساکان

1/لەکاتی سەرکەوتن لەدەروازەکانی شەقامی خێرا دەبێت شوفێران لەسایدی تاودان بمێننەوەوەخێراییەکانیان زیادبکەن ،تاکو دەگاتە خێرایی شەقامەکە ،ئینجا بێنە ڕێڕەوی خێرا ،وەلەسەرشوفێرانی سەر ڕێگای خێرائەرکە ئاسانکاری بۆشوفێران بکەن بۆهاتنەناوشەقام ،وەپێشینە بۆکەس نیە لەوحاڵەتە.
2/دەبێت شوفێران ڕێڕەوی ئەوپەڕی چەپ تەنها بۆتێپەڕاندن بەکاربێنن، وەنابێت بەبەردەوامی لەسەر بڕۆن.
3/مانۆری تێپەڕاندن دەبێت بەتەنها لەلای چەپ ئەنجامبدەن لەئوتومبێلەکانی تر،وەبەهیچ شێوەیەک لولخواردن وهەوڵی تێپەڕاندن لەلای ڕاست ڕێگاپێدراونیە.
4/دەبێت بەبەردەوام ماوەیەکی بێوەیی جێبهێلرێت لەنێوان ئوتومبێلەکان کەئەگەر ڕۆیشتنەکە بەئەوپەڕی خێرایی ڕێگاپێدراوبێت ،لەوحالەتە ماوەکە کەمتر نەبێت لە100مەتر یان 3چرکە.
5/دەبێت بارهەڵگرەکان لەڕێڕەوی ئەوپەڕی ڕاست بڕۆن وەبەخێراییەک کەئەوپەڕی 80کم بێت لەکاتژمێرێک.
6/ماتۆرسکیلی سێتایەو پایسکل ومۆپید قەدەغەیە شەقامی خێرا بەکاربێنن لەژێر هەربیانویەک بێت.
7/بەکارهێنانی مۆبایل وئامێرەکانی پەیوەندی لەکاتی لێخوڕین لەشەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تری ئاساییش بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە.
8/پەڕینەوەو ڕۆیشتنی پیادەکان لەسەر شەقامی خێرا بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە
9/هەمو وەستان وبەیەکتر گەیشتن وچاوەڕێکردنێک بۆئوتومبێلەکان قەدەغەیە،تەنها لەحالەتی وەستانی لەناکاونەبێت ،کەئەویش دەبێت بەپێ ی بنەماکانی هاتووچۆ بێت ولەلای ڕاستی شەقام بێت وفسفۆری ئاگادارکردنەوە دابنرێت لەدوای ئوتومبێلە وەستاوەکە.
10/دەبێت ئەوبارهەڵگرانەی شەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تربەکاردێنن بەباشی بارەکانیان ببەستنەوە وەڕەچاوی بەرزی وبەرینی بارەکان بکەن کەلەسنوری یاسایی بێت.
11/هەمو کڕین وفرۆشتنێک لەسەر شەقامی خێرا قەدەغەیە وەهەرکەسێک ئەوکارەبکات سزادەدرێت.
12/لەکاتی دەرچون لەشەقامی خێرا دەبێت بەرلە
یەک کیلۆمەترئامادەکاری بکرێت بەگرتنی لای ڕاستی ڕێگایەکە، وەڕۆیشتن بەهەمان خێرایی تاکو دەگەنە مەودایەکی زۆر نزیک لەدەرچە ،ئینجا خێراییەکان کەم بکەنەوە وەلەشەقامەکە دەربچن بەبێ ئەوەی دەرچونەکەیان کاربکاتەسەرشوفێرانی تر وەناچاریان بکات کەوا ڕێڕەویان بگۆڕن، یان خێراییان کەم بکەنەوە.
13/بەهەمو شێوەیەک پێشبڕکێکردن ونمایشکردن وسەرکێشی کردن قەدەغەیە.
14/نابێت گۆڕینی ڕێڕەو لەوپەڕی چەپ بۆئەوپەڕی ڕاست بەیەکجار بکرێت وەبەپێچەوانەوەش،بەڵکو دەبێت ڕێڕەو بەرەبەرە بەپێ ی ڕەخسانی هەلی گونجاوبگۆڕدرێت.

ب هاتووچۆی هەولێر
2022/7/15

ھەواڵی زیاتر