فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانرایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ، ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکات، کە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و کێشەی بچووکی سەلامەتییان هەیە
لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی، ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکرێن کە تازە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و مەرجی بچووکی سەلامەتییان تێدا نییە وەک، لەحیمی بچووک، درز یان کونێک لە شانسی. جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی گەورەی سەلامەتییان تێدا نییە وەک، ژێرئاو کەوتن، سووتاو و بڕاوە.
وەزارەتی ناوخۆ: بڕیارەکە تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە تا کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی ڕێکەوتی چواری تەممووزی ئەمساڵ هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان.