ئەو ئەفسەرانەی پێشمەرگە پلەیان بەرزکرابووەوە، لەلایەن ھێزێکی یەکێتییەوە دەستگیرکران.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند،
ئەو سێ ئەفسەرەی دەستگیركراون سەربە لیوای دووی هاوبەشن لە قەرەهەنجیر. موقەدەم (فەرهاد ئەمین)و موقەدەم (هێرش ئەحمەد)و نەقیب (ئاسۆ تەیب)ن.
رۆژی 10ی ئەم مانگە، ئەم سێ ئەفسەرەی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی لاهور شێخ جەنگییان كرد و ئەویش پلە سەربازییە نوێیەكانی بۆ بەستن.