رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری، رایگه‌یاند، یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه، كه نه‌ك قه‌رزمان نه‌كرد، به‌ڵكو بڕێكی زۆر قه‌رزمان دایه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی كوردستان24 بۆ یادی سێ ساڵه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، رێباز حه‌ملان باسی له پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد و وتی: كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م هاوبه‌شه له نێوان لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت. له‌و سێ ساڵه‌ی كابینه درووست بووه، ساڵێكیان به هۆی قه‌یرانی كۆرۆناوه، ئاسته‌نگی زۆری بۆ درووست بوو، جمووجووڵ په‌كی كه‌وت و داهات ئاستی دابه‌زی. به‌و هۆیه‌وه، حكومه‌ت دوو ساڵ به كرده‌وه توانیویه‌تی كاره‌كانی راپه‌ڕێنێت به باشی.
له باره‌ی مووچه‌وه وتیشی: مانگانه ته‌نیا بۆ مووچه پێویستمان به 620 ملیۆن دۆلاره و 20 ملیۆن دۆلاریش له لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت، واته 640 ملیۆن دۆلار هه‌موو مانگێك ده‌درێته مووچه‌خۆران. له شه‌ش مانگی رابردوو پشتمان به خۆمان به‌ست. چونكه حكومه‌تی عێراق له 2022دا، سێ جار سلفه‌ی ناردووه، ئه‌وه‌ی له مانگی یه‌ك ناردوویه‌تی هی مانگی 12ی 2021 بوو، واته ئه‌مساڵ ته‌نیا دووجار و 400 ملیار دیناری ناردووه.
روونیشیكرده‌وه، له رابردوو له ژێر چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌ت توانرا به‌شێكی زۆری خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه. بۆ نموونه ساڵانه به بڕی 3 ملیار دۆلار گازوایلمان ده‌كڕی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر گازی سرووشتی به‌رهه‌م دێت و كاره‌بای پێ دابین ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له بازاڕی جیهانی ئه‌و گازه بكڕین، ساڵانه به‌هاكه‌ی ملیارێك دۆلاره. واته داهاتمان زیاد كرد و خه‌رجییه‌كی گه‌وره‌مان كه‌مكرده‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: له شه‌ش مانگی رابردوو 73 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان فرۆشتووه. له مانگی یه‌ك به 74 دۆلار، له مانگی دوو به 88 دۆلار، له مانگی سێ به 99 دۆلار، له مانگی چوار به 93 دۆلار و له مانگی پێنج به 101 دۆلار و له مانگی شه‌ش 109 دۆلار فرۆشتوومانه، تێكڕا به 95 دۆلار نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان فرۆشراوه، له‌م شه‌ش مانگه 6 ملیار و 95 ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌وت هه‌بووه، %48ی دابین كراوه بۆ مووچه. له رابردوودا %30ی فرۆشی نه‌وت دراوه‌ته مووچه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 3 ملیار و 191 ملیۆن دۆلار خه‌رجكراوه بۆ مووچه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی رابردوو، كه مووچه له كاتی خۆی دراوه. له‌و بڕه پاره‌یه، كه دابه‌ش كراوه، ته‌نیا 400 ملیار دیناری هی حكومه‌تی عێراقه. ئه‌وی دیكه‌ی هی خۆمان بووه.
له باره‌ی داهاتی نانه‌وتییه‌وه، وتی: تێكڕای مانگانه 200 ملیۆن دۆلارمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه داهاتی باج و گومرگ و رسوومات و فڕۆكه‌خانه‌كانه.
رێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێم فشاری له‌سه‌ر خۆی كردووه بۆ دابینكردنی بژێوییهكی باشتر بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان. بۆ نموونه بۆ كۆرۆنا خه‌رجییه‌كی زۆرمان ته‌رخان كرد، له كاتێكدا حكومه‌تی عێراق هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی هه‌ڵنه‌گرت و پشتیوانی ده‌ره‌كیمان نه‌بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد و رایگه‌یاند، خاڵێكی گرنگی ئه‌م كابینه‌یه، ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره‌كان، ئێمه نه‌چووینه ژێر باری قه‌رزه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌رزمان نه‌كرد، توانیمان له داهاتی نه‌وت یه‌ك ملیار و 666 ملیۆن دۆلار قه‌رز بده‌ینه‌وه. واته ئه‌و قه‌رزه‌ی له رابردوو باس ده‌كرا، به‌شێكی زۆری كه‌مكراوه‌ته‌وه.
k24