فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ،لەسەر شەقامی 100مەتری، لەدەروازەی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسی ڕێگای بەحرکە، ئوتومبێلێکی جۆری دۆجی تایبەت بەخێراییەک ڕۆیشتوە کەنزیکبوە لە200کم لەکاتژمێرێک، وەکاتێک گەیشتۆتەپێچەبازنەییەکەی سەرئەندەرپاس، کۆنترۆلی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە.
وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر راشیگەیاند، لەپاش خۆکێشانی بەشۆستەو ڕاگرەکان، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەکە 2 کەس گیانیان لەدەستدا 2کەسی تریش زۆر بەسەختی زامداربوون.
فازڵ حاجی ئاماژەی بەوە کرد، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر کە بەر ڕێگە و ئوتومبێلەکە کەوت،
تکایە بادەربڕینی خۆشیەکان بەخوێنڕشتن نەبێت.