هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر، كه‌سێكیان به ناوی (ن، ب) ده‌ستگیر كرد، كه به‌پێی مادده‌ی 415ی یاسای سزاكان فه‌رمانی گرتنی هه‌یه.
راشیگه‌یاند: له‌و كاته‌ی هه‌وڵی گرتنی دراوه، ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بووه‌وه، به‌ڵام به بوێری و شاره‌زایی پۆلیس توانرا ده‌ستگیر بكرێ و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كێكی كڵاشینكۆفدا گیرا.
هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: له كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ركه‌وت له ساڵی 2017 داواكراوه و حوكمی غیابیشی له كه‌ركووك بۆ ده‌رچووه به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزاكانی عێراق، كه ئافره‌تێكی كوشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له ساڵی 2019ـدا، له هه‌ولێریش فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه، بۆیه دوای ته‌واوبوونی سزا و حوكمه‌كه‌ی له هه‌ولێر، ده‌نێردرێته‌وه بۆ كه‌ركووك تا له‌وێش ڕێوشوێنی یاسایی له‌گه‌ڵ بگیرێته به‌ر.