تاڵیبان پاش 21 ساڵ ئۆتۆمبێلەکەی مەلا عومەری لە ژێر خاک دەرهێنایەوە

مەلا محەممەد عومەر، ڕابەری کۆچکردووی تاڵیبان، ساڵی ٢٠٠١ کە حکومەتەکەی بە دەستی ئەمەریکا ڕووخا، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لە قەندەهارەوە هەڵهات بۆ زابول.
تاڵیبان ئۆتۆمبێلەکەی لە ژێر خاکدا شاردەوە و پاش ٢١ ساڵ و هاتنەوە سەرکاری دووبارەی تاڵیبان، لە ژێر خاک دەری هێنایەوە.

مەلا محەممەد عومەر موجاهید، ڕابەری ڕۆحی تاڵیبان و سەرۆکی ئەڤغانستان بوو لە حکومەتەکەی تاڵیبان لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠١، یەکێکیش بوو لە داواکراوە دیارەکانی ئەمەریکا. ساڵی ٢٠١٣ کۆچی دوایی کرد.

ھەواڵی زیاتر