یەكەم: سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا كراوە دەبێت.
دووەم: كوشتارگاكانی سلێمانی لە رۆژانی جەژن بەردەوام كراوەدەبن، تاوەكو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بتوانن قوربانیەكانیان لە كوشتارگاكان ئەنجام بدەن.
سێیەم: سەربرینی ئاژەڵەكان بەپێی رێنماییەكانی بەرێوەبەرایەتی ڤێتیرنەری سلێمانی دەبێت و ئاژەڵەكان پێش سەر برین پشكنینیان بۆ ئەنجام ئەدرێت و دوای سەربرینیش پشكنین بۆ گۆشتەكەی ئەنجام ئەدرێت.
چوارەم: فرۆشتن و سەربرینی ئاژەڵ لە كۆڵانەكان و سەرشەقامەكان و بناری گۆیژە قەدەغە دەبێت، و هەركەسێك ئەنجامی بدات رێكاری یاسای لەگەڵدا دەگیرێتە بەر.
پێنجەم: لیژنە هاوبەشەكان بە هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بەردەوام دەبن لە گەران و چاودێریكردن، تاوەكو سەرجەم بازار و دوكان و شوێنە گەشتیاریەكان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتا گوازراوەكان بكرێن.