سوید بۆ ئەندامییەتی ناتۆ، داواکارییەکانی تورکیا قبوڵ دەکات

بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی سوید و توركیا دوێنێ لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ، كردوویانە، بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی توركیا لە بەرانبەر رازیبوون بە ئەندامیەتی سوێد لە هاوپەیمانییە سەربازییەكەدا ئەمانەن

• هاوکاریی تەواو لەگەڵ تورکیادا لە شەڕی دژ بە پەکەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی.

• نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ تورکیادا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوە و دەرکەوتەکانی.

• پابەندبوون بە پشتگیرینەکردنی ڕێکخراوەکانی پەیەدە / یەپەگە و فێتۆ. ئەم دووایی لەلایەن تورکیاوە بۆ لایەنگرانی بزووتنەوەی گولەن بەکاردەهێنرێت.

• دوورکەوتنەوە لە سنووردارکردنی گەمارۆ لە پیشەسازیی بەرگری و زیادکردنی هاوکاری.

• دامەزراندنی میکانیزمێکی هاوکاریی ستراکتۆری بۆ هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان.

• گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بۆ ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی تیرۆریست و ڕێکخستنی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی.

• قەدەغەکردنی چالاکی کۆکردنەوەی پارە و دامەزراندنی کارمەند بۆ پەکەکە و لقەکانی و ڕێکخراوە میحوەرەکانی و بەدواداچوونیان.

• بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە دژی تورکیا.

دەقی ڕێککەوتنانامەکە لە ڕۆژنامەی (Aftonbladet) بڵاوکراوەتەوە، فەھمی کاکەیی کەسایەتیی ناسراوی کورد، کردوویەتی بە کوردی.

ھەواڵی زیاتر