به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتی ۲۸ ی ٦ ی ۲٠۲۲ كاتژمێر ۸:۱٥ ده‌قیقه‌ی به‌یانی، قوتابییه‌ک هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئۆفیسی ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ده‌ێی نوێی زانكۆ، كه ماڵی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی لێیه.
ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌قلكردنی به‌ر له( ۲ – دووساڵ )بووه، ئه‌مڕۆ هه‌مان قوتابی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئۆفیسی ( پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل –ڕاگری كۆلێژی یاسا) و ماڵی ( پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه خان- مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری) له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان شه‌هید ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندار ده‌كات.
وێڕای سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مامۆستایانی شه‌هید، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كه‌ش ده‌خوازین.
دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ردوام ده‌بێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردن له‌م ڕووداوه كاره‌ساتباره بۆئەوەی تاوانبار به سزای یاسایی بگه‌یەندرێت.
ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.
۲۸ ی ٦ ی ۲٠۲۲