سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیاری دیناری بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرد.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە” ئەو پارە تەرخانکراوە، بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە”.