بڕیارێکی گرنگ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تاوەکوو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکیەکان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت بڕیاریدا “بە بەردەوامبوونی هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تا 2022/9/30 وەک (ئارد، برنج، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستووی ڕووەکی وئاژەڵیی، چای ڕەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک (نۆک، نيسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش)، شيری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە”.

هەروەها بڕیاریشدرا بە ئاسانکاریی هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ دابینکردنی گۆشتی سوور لە ڕێگای هەڵپەساردنی مەرجی بەدەستهێنانی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ گۆشتی سوور تا 2022/10/17 بە ڕەچاوکردنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستن و پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی و دۆخی کەمی لەوەڕگاکان وکەمی ئالیک و تیمەکانی چاودێریی بازاڕ و لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانی بەردەوام بن لە چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگرتن لە خراپ سوود وەرگرتن لەم ئاسانکاریانە و بەرزکردنەوەی نرخەکان.

ھەواڵی زیاتر