پلەی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری بارانبارین ھەیە

كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزین تۆمار بكات و بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر بگاتە 37 پلە.

بەپێی راگەیەنراوێكی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، پێشبینیی دابەزینێكی زۆر لە كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان هەیە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ لە هەولێر 37 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 36 پلەی سیلیزی دەبێت، لە دهۆك 35 پلەی سیلیزی دەبێت، لە كەركووك 40 پلەی سیلیزی و هەڵەبجە 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە پێشبینی دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە ھەندێ ناوچە نمە باران ببارێت.

ھەواڵی زیاتر