لاهور جەنگی بورهان، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە دادگاکانی سلێمانی و بەغدا سکاڵای یاسایی لەسەر بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی ئێستای یەکێتی تۆمارکردوە بە تۆمەتی ئەوەی، بەدەر لە یاسا و پەیڕەوی حیزب، دەری کردوون.
باڵکێش زانیویەتی: لاهور جەنگی چاوەڕێی ئەوەیە دۆسیەکەی یەکلایی ببێتەوە، ئەگەر دادگا گەڕاندیەوە بۆ ناو یەکێتی، ئەوا بەردەوام دەبێت، ئەگەریش نەیگەڕاندوە ئەوا حیزبێکی نوێ ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵکێش کەوتووە: لاهور جەنگی بە نیازە حیزبێک بە ناوی ( یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق ) ڕابگەیەنێت.
.