چۆن ددانەکانمان سپی بکەینەوە؟

د. پونە، پزیشکی پسپۆڕى ددان ده‌ڵێ: “سپیکردنەوەی ددانەکان بە رێگەی لەیزەر رێگەیەکی سەلامەت و بێ کێشە و بێ مەترسییە، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا کاریگەریی خراپی ھەیە و دەبێت ئاگاداری بین”.

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، زۆرجار لەیزەر ھەستیاریی ددانەکان زیاد دەکات، کە رەنگە دوای جاری یەکەم یان دووەم بەکارھێنان کەسەکە ھەستی پێدەکات، بەڵام ئەوە درێژخایەن نییە و بە تێپەڕبوونی کات ھەستیارییەکەش نامێنێت.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ھەروەھا زۆرجار بەکارھێنانی لەیزەر رەنگە ببێتە ھۆی ھەراسانی پووک، ئەوەش لە ئەنجامی بەرکەوتنی پووک بەو ماددانەی پزیشکەکان بۆ سپیکردنەوە بەکاری دەھێنن، بەڵام ئەوەش دوای سپیکردنەوەی ددان نامێنێت.

پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كه‌ى ددان ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه‌، دوای بەکارھێنانی لەیزەر، دەبێت بەردەوام بین لە پاریزگاریکردن لە ددانەکانمان بە شوشتنی ددان ڕۆژانە 2 جار، ھەروەها خۆبه‌دوورگرتن لە جگەرەکێشان و خواردن و خواردنەوە زیانبەخشەکان و ئەوانەی دەم و ددان پیس دەکەن.

ھەواڵی زیاتر