کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 3 بۆ 5 پلە بەرزدەبێتەوە، لە هەندێک ناوچەش پلەی گەرما دەگاتە 48 پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بۆ رۆژی یەکشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر – 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی – 46 پلەی سیلیزی
دهۆک – 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک – 48 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە – 45 پلەی سیلیزی
سۆران – 40 پلەی سیلیزی
راپەرین – 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان – 48 پلەی سیلیزی