لە ئاگادارییەکدا لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 ئامادەیی رایگەیاند: “هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کەمافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 خولی يەکەم ( بەهەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانەو خوێندنگەو زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن”.
راشیگەیاند: پێویستە دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان.
باسی لەوەشکرا کە:” پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا رێکەوتی 21ی 6ی 2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت. لێژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان بەرپرسیار نابێت لەبوونی هەر هەڵەیەک لەدوای رێکەوتی ئاماژەپێکراو.
بەستەری تایبەت بە زانیارییەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 12