لە کەلار بە درۆن ھێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و چوار کەس کوژران

لە نزیک سایلۆی کەلار درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێپی کردە ئامانج، بەھۆیەوە چوار کەس کوژراون و کەسێکیش بریندارە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار. دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، ئەوانەی کراونەتە ئامانج “چەکدارانی پەکەکە” بوون.

لەبارەی رووداوەکەوە، دژە تیرۆری کوردستان راگەیاند، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج.. ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج.”

ھەواڵی زیاتر