ئەنجومەنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە و باس لە ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا و رەوانەکردنی راپۆرتی ژمارە (3) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکات.
بهگوێرهی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونهوهكهدا ئەم بابەتانە دەخرێنەڕوو:
- ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە راپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی.
- رەوانەکردنی راپۆرتی ژمارە (3)ـی تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
- کۆنووسی لیژنەی باڵای چارەسەرکردنی کێشەی موڵکداریی کریستیانەکان.
- پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (132) تایبەت بە داشکاندنی رێژەی 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک (پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) و پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش و سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و رەسم.