به‌ فه‌رمانی مەسرور بارزانی خانكێ كرا به‌ ناحیه‌

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی حوزەیرانی 2022، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، (خانکێ) سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،  لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە رێکاری کاڕگێری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.

ھەواڵی زیاتر