قوباد تاڵەبانی داوای لێبوردن دەکات

قوباد تاڵەبانی، چێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک رایگەیاند، بە داخەوە ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەییانە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتیان کردوە. لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە, هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
‏‎بەندە داوای لێبوردن لەو هاوڵاتیانە دەکەم کە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە و دڵنیاشیان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و داواشیان لێ دەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن.
ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان ھۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەیی بوون و رێزگرتنی کەرامەتی ھاوڵاتیان. ‎

ھەواڵی زیاتر