عێراق تەمەنی ئەو کەسانەی دیاریکرد کە دەبێت سەربازی بکەن

عەمید یەحیا، رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق تەمەنی ئەو كەسانەی دیاریكرد، كە دەبێت بەپێی یاسای سەربازی زۆرەملێ‌ سەربازی بكەن.

عەمید یەحیا رەسوڵ رایگەیاند، بەپێی پرۆژەیاسای سەربازی زۆرەملێ‌، هەركەسێك لە عێراق تەمەنی لەنێوان 19 بۆ 35 ساڵدا بێت، پێویستە سەربازی بكات.

وتەبێژەکەی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەربارەی مووچەی مانگانەی سەربازەکان دەڵێت: بڕەكەی لە نێوان 700 بۆ 750 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای عێراق سەربازگەو كەلوپەلی پێویستی لەبەردەستە و لەگەڵ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای سەربازی، دەست بەجێبەجێكردنی یاسای سەربازی زۆرەملێ‌ دەكرێ.

ھەواڵی زیاتر