ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە

بە توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 8 له‌سه‌ر 9/6/2022 به‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت.

ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌ زیان به‌ سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به‌ دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق زیاتر توند بكرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ ده‌ستیان له‌م جۆره‌ هێرشانه‌دا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن كه‌‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

9/6/2022

ھەواڵی زیاتر