كازمی: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر کراون

سه‌رۆك وه‌زیران عێراق ئاشكرای ده‌كات، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر کراون.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 7ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدا ئه‌نجامدا، تێیدا رایگه‌یاند، زۆربەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەرکراون و چەندین رێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەن.

هه‌روه‌ها كازمی راشیگه‌یاند، مانگانه‌ 5 ملیار دۆلار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابین ده‌كرێت، دوو ملیار دۆلاریش بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستنی حكومه‌ت ده‌ڕوات،كۆی گشتی له‌ ساڵێكدا 84 ملیار دۆلاره‌.

كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “له‌ ئێستادا یه‌ده‌گی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق 76 ملیار دۆلاره‌، كه‌ پێشتر 50 ملیار بوو، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین تا كۆتایی ساڵ یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق بگاته‌ 90 ملیار دۆلار”.

كازمی گوتی: “داخرانی سیاسی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت هه‌یه‌، شكستی كه‌سانی دیكه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌ت”. ده‌شڵێت: “شكستی كه‌س هه‌ڵناگرین”

K24

ھەواڵی زیاتر