د. نگین جەعفەر، دەڵێت: لە ستۆری ئەکاونتی تایبەت وێنەیەکم دابەزاند، خانمێکی لاو، کچێکی ژیر و فراوان فکر ئەمەی نووسی:
“بەوخوایە دکتۆرە نگین کوڕێکم زۆر خۆشەویست، هەر زۆر زۆر وتی باڵات کورتە تۆم ناوێت، بەڵام تۆش کورتیت دڵم بەخۆم خۆش بوو، هەرچەندە لەمن باڵات بەرزترە بس قەینا ببوورە مەسجیشم کرد”
لە ژیانمدا بۆ یەک جاریش بیرم لەوە نەکردوەتەوە کە باڵام ١٥٠ سانتیمە (هاوژینەکەم هەموو جار دەڵێت فشە مەکە ١٤٨ سانتیمە).
باشە چۆن کەسێک مۆڵەت بە خۆی ئەدا بە کەسێکی دیکە بڵێ باڵات کورتە ناتخوازم؟
لووتت زلە ئەوە بۆ جوانکاریەک ناکەی!
پێستت ڕەش بووەتەوە بۆ پلازمایەکی ناکەی! دانت زەردە بۆ سپی ناکەیتەوە!
یان، ئۆی ئەوە بۆ وا قەڵەو بوویت!
چووە بۆ خوازبێنی کچ پێی ووتوە بۆ تۆزێک فیلەر و بۆتۆکس ناکەی، با جوان بیت. ئەی هاوار کچینە… ئەمە ئەوەڵی بێت، دڵنیا بە ئاخرت و ئاخرتان شەڕ دەبێت.
پیاو هەیە دەزگیرانەکەی پێی ووتوە پێستت چرچ و لۆچ بووە بۆ بۆتۆکس ناکەی.
بێ ڕەوشتی پۆشینی جلی نیمچە ڕووت نیە، “بێ ئەخلاقی” وەک کورد دەڵێن ماچی نێوان دوو خۆشەویست نیە!
بە ڕای من ئەو جۆرە پرسیار و خواستانەی سەرەوە بێ ڕەوشتی و کڵاس نزمی مرۆڤ پێشان ئەدەن.
من دژ بە نەشتەرگەری جوانکاری نیم، گەر ئەنجامدانی تاک ئاسودە بکات!
بەس تۆ بۆت نیە دوو دەفتەر دۆلارت لە لێو و سمت و مەمکتدا سەرف کردبێ و بەوانی دیکە بڵێی بۆ وایت و بۆ خۆت جوان ناکەی!
دەبێت یەک قبووڵ بەکین وەک ئەوەی کە هەین.
دانیمارکی دەڵێن دەرەوەی وەک ناوەوەی جوانە، نەک پێچەوانەکەی.
زۆر لەسەری مڕۆن، بەڵێ باڵام ١٤٩ سانتمە